KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


له ڕشته‌ی مرواریدا نوسراوه:
له سه‌فه‌ربه‌رلگه‌که‌دا ره‌شبگیر بو، زه‌فتیه توشی هه‌رکه‌س ببوایه ئه‌یگرت به‌رگیان له‌به‌ر ئه‌کرد و ئه‌یاننارد بۆ جه‌بهه‌ی شه‌ڕ. کابرایه‌کیان گرتبو ناردبویان بۆ جه‌بهه، له‌ ڕێگادا خۆی دزیبۆوه هه‌ڵاتبو گه‌ڕابۆوه! پێیان وت بۆچ خۆت دزیوه‌ته‌وه و هاتویته‌وه، ئه‌مه غه‌زایه چۆن پشتی تێ هه‌ڵئه‌که‌ی؟
 وتی:برا شه‌ڕی چی و غه‌زای چی؟ نه من ئه‌وان ئه‌ناسم و نه ئه‌وانیش من ئه‌ناسن. ئیتر ئه‌م دوژمنایه‌تیه له کوێ که‌وتۆته به‌ینمان تا بچم ده‌ست بده‌مه یه‌قه‌یان؟ شه‌ڕیش به کۆنه قین ئه‌کرێ، کۆنه قینیش نی‌یه له به‌ینمانا، که‌واسه حوکمه‌ت با هه‌ر بۆخۆی بچڕێ!