KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


له ڕشته‌ی مرواریدا هاتووه:
کوڕێک له سه‌رده‌می فه‌قێیایه‌تی، گه‌یشتبوه کتێبی "انموذج". هه‌ر که کتێبه‌که‌ی ئه‌گرت به ده‌سته‌وه خه‌وئ لێ ئه‌که‌وت! وه‌ختی سه‌ردانی ماڵی خۆیان هاتبو و چوه‌وه بۆ سه‌ردان. مانگایه‌کیان هه‌بو زۆر لاسار بو، نه‌یئه‌هێشت بیدۆشن، دایکی کوڕه به ته‌واوی به ده‌ستیه‌وه که‌وتبووه عه‌زیه‌ته‌وه.
ئه‌وا دایکی کوڕه مانگای هێناوه، گوێره‌که‌ی خستۆته به‌رده‌می، خۆشی گۆرانی بۆ ئه‌ڵێ که‌چی مانگا هه‌ر له‌قه ئه‌هاوێژێ و نایه‌ڵێ بیدۆشن. کوڕه‌ی فه‌قێ هه‌ر که چاوی به‌مه که‌وت خێرا چو "انموذج"ه‌که‌ی هێنا له به‌رده‌می مانگادا پانی کرده‌وه!
دایکی وتی: ئه‌وه چی ئه‌که‌ی ڕۆڵه؟ فه‌قێ وتی:
"دایه ده‌نگ مه‌که با خه‌وه‌که‌ی لێی نه‌ز‌ڕێ، هه‌ر ئێسته خه‌وی لێ ئه‌که‌وێ به ئاره‌زوی خۆت و به شێنه‌یی بیدۆشه، من هه‌مو جار که کتێبه‌که ئه‌گرم به ده‌سته‌وه خه‌وم لێ ئه‌که‌وێ، لێ گه‌ڕێ ئێسته ئه‌میش خه‌وی لێ ئه‌که‌وێ! هه‌ر تۆ ده‌نگ مه‌که با خه‌وه‌که‌ی نه‌زڕێ!!"