KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


پیره‌مێردێک کوڕه‌که‌ی ده‌چێته سه‌ربازی. دۆست و ناسیاو لێی ده‌پرسن:"مامه گیان! کوڕه‌که‌ت له کوێ سه‌ربازه؟" ئه‌ویش ده‌ڵێ:"له خڕی مه‌هابادێ!". هه‌رچی لێی ده‌کۆڵنه‌وه خڕی مه‌هابادێ کوێیه، هیچیان ده‌ست ناکه‌وێ. ناعیلاج ڕاده‌وه‌ستن کوڕه بێته‌وه.لێی ده‌پرسن:" ئه‌رێ له کوێ سه‌ربازی؟" ده‌ڵێ :"له خوڕڕه‌م ئابادێ"!