KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مه‌لا ئامۆژگاری ده‌سته‌یه‌کی ئه‌کرد که ئه‌چونه حه‌ج. ئه‌یوت:"ئه‌گه‌ر ڕیزه به‌ردی حه‌ره‌می که‌عبه بکه‌وێته ناو که‌وشی یه‌کێکه‌وه، ئه‌و ڕیزه به‌رده ئه‌وه‌نده له خوا ئه‌پاڕێته‌وه  و هاواری لا ئه‌کا تا ئه‌یخاته‌وه شوێنی خۆی!.
یه‌کێک له دانیشتووه‌کان وتی وادیاره ئه‌وه‌نده ئه‌پاڕێته‌وه به‌سه‌زمانه تا گه‌روی دێته‌وه یه‌ک.
مه‌لا وتی:"ڕیزه‌ به‌رد گه‌روی له کوێ بو تا بێته‌وه یه‌ک؟". بۆیه‌ش وای وت چونکه قسه‌که‌ی به گاڵته پێکردن زانی. کابراش وتی:"که‌واته مامۆستا! ئه‌گه‌ر گه‌روی نه‌بێ له کوێ ئه‌پاڕێته‌وه هاوار ئه‌کا. بۆ خه‌ڵک به که‌ر ئه‌زانی؟؟"