KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کابرایه‌ک ئه‌چێ له ماڵی ناسراوه‌که‌یا نانو ماست ئه‌خوا، ده‌م و لێوی پاک ناکاته‌وه. ماسته‌که هه‌روا به لێویه‌وه ئه‌بێ، به‌و جۆره ئه‌چێته لای کوێخا حه‌وێز. کوێخا حه‌وێز لێی ئه‌پرسێ : عه‌زه ئه‌وه چیت خواردووه؟ ئه‌ڵێ : کوێخا! وه‌الله ئێسته که گه‌یشتمه جێ له ماڵی خانه‌خوێ که‌ما مریشکیان بۆ کوشتبومه‌وه، به بێ تۆ ناخۆش مریشکم خوارد. کوێخا حه‌وێزیش ئه‌ڵێ:
" وه‌الله عه‌زه ڕاست ئه‌که‌ی، ئه‌وه‌ته ریقنه‌که‌ی به به‌ر کولانه‌که‌وه‌یه!!!"