KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کابرایه‌ک ئه‌چێته شوێنێک و شه‌وێ ئه‌مێنێته‌وه له به‌یانیا هاواری لێ به‌رز ئه‌بێته‌وه که که‌ره‌که‌یان دزیوم، یه‌کێک پێی ئه‌ڵێ :"بابه! تۆ خه‌تای خۆت بو که ئاگاداریت نه‌کردووه"، یه‌کێکی تر ئه‌ڵێ :"کوڕه خه‌تایه‌کی گه‌وره‌تر، درگای ته‌ویله‌که‌شی دانه‌خستووه!!" . کابرا ئه‌ڵێ :"که واته دزه‌که هیچ خه‌تایه‌کی نی‌یه!!"