KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


جارێک مه‌حمود پاشا به فه‌قێ شێته ئه‌ڵێ:"ئه‌رێ شه‌ڕ له به‌ینی خه‌ڵکا چۆن په‌یدا ئه‌بێ؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ :"پاشا نه‌یبینی و نه‌یخۆی" مه‌حمود پاشا ئه‌ڵێ :" کوڕه! چ گویه‌ک ئه‌خۆی؟" ئه‌ڵێ :"پاشا وایه، یه‌کێک گویه‌ک ئه‌خوا و ئه‌ویتر جوابی ئه‌داته‌وه، ئه‌وه شه‌ڕ له به‌ینیانا په‌یدا ئه‌بێ!" مه‌حمود پاشا ده‌ست ئه‌کا به پێکه‌نین.