KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


به‌شیر موشیر، کابرایێکی قسه‌خۆش و دوکانه‌که‌ی شوێنی ئه‌دیبان و ڕۆشنبیرانی کورد بو. رۆژێک باسی نفوسی کورد له هه‌ر وڵاتێک‌دا ده‌کرێ. یه‌ک ده‌ڵێ کورد له سوریا پێنجسه‌د هه‌زار و له عێراق دو میلیۆنه و له ئێران چوار و له تورکیا شه‌ش . به‌شیر موشیر توڕه ده‌بێ و دێته سه‌رچۆکان و ده‌ڵێ :" له چوارسه‌د میلیۆن خه‌ڵکی چین، قابیله سه‌د میلیۆنیان کورد نه‌بن؟؟؟!!!"