KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


زه‌مانی شیر و تیر بو. کابرایێک که‌مانێکی ڕوتی هه‌ڵگرت و چو بۆ شه‌ڕ.
وتیان :" که‌مانی بێ تیر چ لێ ئه‌که‌ی؟"
وتی :" تیر له لایه‌ن دوژمنه‌‌کانه‌وه دێت، هه‌ڵیئه‌گرم و ئه‌یخه‌مه که‌مانه‌که‌وه و شه‌ڕی پێ ئه‌که‌م!!
وتیان :" جا ئه‌گه‌ر نه‌هات."
وتی :" ئه‌گه‌ر نه‌هات ، ئه‌وه ئیتر شه‌ڕ نی‌یه!!!"