KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کابرایێک چو سه‌ر ڕوبارێک ویستی لێی بپه‌ڕێته‌وه، نه‌یئه‌وێرا. پیاوێک له‌وێ ڕاوه‌ستابو. پێی وت : برا ئه‌م ئاوه نامبا ئه‌گه‌ر لێ بده‌م؟ پیاوه‌که‌ش وتی " نه‌" . وتی ئه‌گه‌ر بردمی؟ وتی :
" ئه‌گه‌ر بردتی تفێ بکه له ڕیشم!"
کابرا دای له ئاوه‌که. ئاو ڕاپێچی‌دا. له ناو ئاوه‌که خه‌ریک بو ئه‌خنکاو پفی ئه‌کرد له ئاوه‌که. پیاوه‌که لای وا بو ئه‌مه تف له‌م ئه‌کا. ڕوی تێ کرد و پێی وت :"تفی خۆت بکه‌و بڕۆ!!"